روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ یه‌مه‌ن

92
به‌ پێی راپۆرتی “رۆێتێرز”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی روودانی زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وته‌كانی شاری “سه‌نعا” پێته‌ختی یه‌مه‌ن، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ كه‌ له‌ سێ مزگه‌وتی شیعه‌كان و یه‌كێك له‌ مقه‌ڕه‌كانی فه‌رمانده‌یی گروپی حه‌وسی روویدا، زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س كوژران و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه‌، گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →