روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا

44
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان به‌ هۆی روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی جیاجیا له‌ چه‌ند ناوچه‌ی شاری به‌غدا، لانیكه‌م ٣٩ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و بریندار بوون.
بەوتەى سەرچاوەكانی ناوخۆی عێراق، تەقینەوه‌ی یه‌كه‌م له‌ ناوچەى عەرەب جبور، لەڕێى بۆمبێکى چێنراوەوە بووە كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌. لە تەقینەوه‌یه‌ك له‌ ناوچەى “تاجی” کە لە بازاڕێکدا ڕویداوە سێ کەس گیانیان له ‌ده‌ستداوه‌ و ٩ کەسى دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها له‌ گه‌ڕه‌كی عه‌لاوی كه‌سێكی خۆكووژ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. تەقینەوەی دوو بۆمبى چێنراویش لە گەڕەکى حسێیینیه‌ لە باکور و یوسفییە لە باشورى شارى بەغدا سێ كوژراو و ١٠ برینداری لێكه‌وته‌وه‌