روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ چاد و نیجرییه‌

511
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، له‌ جه‌ریاین چه‌ندین هێرشی خۆكوژی له‌ چاد و نیجرییه‌، لانیكه‌م ١٤٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، پێنج كه‌سی خۆكوژ له‌ چه‌ندین هێرشی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ی “بوگا سالا”ی چاد، ٣٣ كه‌سیان كوشت و زیاتر له‌ ٥١ كه‌سیان بریندار كرد. كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی چاد، گروپی ئیسلامگه‌رای بوكه‌حه‌رام به‌ به‌رپرسی ئه‌م هێرشانه‌ ده‌زانن. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ ئه‌بوجا” پێته‌ختی نیجرییه‌، كوژرانی ١٥ كه‌س و بریندار بوونی لانیكه‌م ٤١ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. یه‌كه‌مین بۆمب له‌ نزیك ئیستگایه‌كی پۆلیس له‌ شاری “كوجه‌” و دووهه‌میان له‌ “نیانیا” له‌ نزیك ئه‌بوجا ته‌قیه‌وه‌. شایانی باسه‌ تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.