به پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جومعه ١٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوابه‌دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی “سی ١٣٠”ی ئه‌رته‌ش ئا‌مریكا له جه‌لال ئابادی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١١ كه‌س كوژراون.
فڕۆكه‌ی باربه‌ری و ته‌رابه‌ری “سی ١٣٠ ــــ هێركۆلس” ساختی شیركه‌تی “لاكههید”ی ئه‌یاله‌ته یه‌كگرتووه‌كان، توانایی هه‌ستانه‌وه و نیشتنه‌وه به‌سه‌ر زه‌وی ناهه‌مواری هه‌یه. ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له‌م فڕۆكه‌یه بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئه‌شخاس، پێداویستی نیزامی به تایبه‌ت له وڵاتانێكی وه‌ك ئه‌فغانستان، كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. جه‌لال ئاباد، له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له نزیك پاكستانه. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، گروپی تاڵبان به‌رپرسایه‌تی ئه‌م رووداوه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.