رووداوی ئه‌سیدپاشی بۆسه‌ر ژنێك له‌ بانه‌

250
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ مانگی گه‌لاوێژ، ژنێك به‌ ناوی “ئه‌فسانه‌” له‌به‌رچاوی خه‌ڵك و له‌ شاری بانه‌ ئه‌سیدی پێداكرا.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م ژنه‌ دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك له‌ شه‌قامی “ده‌رمانگا”ی شاری بانه‌ به‌ره‌وڕووی ئه‌م هێرشه‌ بۆوه‌. ده‌وترێت ئه‌فسانه‌ به‌ هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ره‌وڕووی كرده‌وه‌ی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌سیدپاشی بۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ ناوبراو به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره‌ گواسترایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →