به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوو له شاری كرماشان و به هۆی رووداوی ئه‌سید پاشی، هاوڵاتییه‌ك بریندار و ره‌وانه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره كرا.به پێی ئه‌م راپۆرته، له رووداوێكی ئهسیدپاشیدا له چوارڕای “به‌سیج”ی شاری كرماشان، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ بریندار بووه. ئه‌م رووداوه دوای شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی شه‌خسی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كی دیكه‌وه روویداوه كه له پشت سه‌ریه‌وه به ئه‌سید برینداری كردووه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردووش، له كرده‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ردا، ژنێك به پژاندنی ئه‌سید به‌رووی موسافیرانی ئۆتوبووسێك له كرماشان، ٦ ژن و ٢ پیاوی بریندار كرد.