رووداوی ئه‌سید پاشی له‌ بۆكان بۆسه‌ر سێ ژن

125
شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنێك و دوو كچی لاو له‌ شه‌قامه‌كانی شاری بۆكان به‌ شێوه‌یه‌كی جیاجیا له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌سیدیان پێداكرا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، شه‌وی سێشه‌ممه‌ سه‌عات ١١ شه‌و ژن و كچێك له‌ سێڕای “سه‌نگینی” شاری بۆكان له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌سیدیان پێدا كراوه‌. ناوی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌سیدی پێدا كراوه،‌ “سویسنا ئیسماعیل نژاد” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خوێندكاره‌. ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ ماشینێكی جۆری پرایدیان پێ بووه‌، ئه‌نجام دراوه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا هه‌مان شه‌و دوو كچێكی تر به‌ر ئه‌م هێرشه‌ كه‌وتوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →