رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ ئه‌فغانستان

95y (1)

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، رووداوی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری “جه‌لال ئاباد” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، كوژران و بریندار بوونی زیاتر له‌ ١٣٠ كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییانه‌دا، تا ئێستا ٣٧ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ سه‌د كه‌سیش بریندار بوون و ئاماری قوربانیانیش روو له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌. گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه خوێناوییانه‌ی وه‌ئه‌ستوو گرتووه‌. ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ پاش ئه‌وه‌ روویدا كه‌ رۆژی جومعه‌ ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ئاكامی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆسه‌ر دادگایه‌ك له‌ شاری “مه‌زار شه‌ریف” له‌ باكووری ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٠ كه‌س كوژران و بریندار بوون.