رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ به‌غدا

117y
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسۆشێتێدپرس”، به‌ هۆی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ نزیك ته‌عمیرگایه‌كی ئۆتۆمۆبیل له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی “تالێبیه‌”ی به‌غدا روویدا. هیچ گروپێك تا ئێستا به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌م وڵاته‌، پۆلیسی عێراق رۆژی چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ٣ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ ناوه‌ندی شاری “كه‌ركووك” كوژران و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.