به پێی راپۆرته‌كان، ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێكی بۆمبڕێژهكراو له “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ١٣ كوژرا و ٣٩ برینداری لێكهوتهوه. به وته‌ی پۆلیسی عێراق، ئه‌م بۆمبگوزارییه كه شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه روویدا، یه‌كێك له خوێناوی‌ترین هێرشه‌كانی به‌غدا له ده‌ستپێكی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی بووه. شایانی باسه، له جه‌ریانی ئه‌م بۆمبگوزارییه خوێناوییانه‌دا له رۆژانی پێنجشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له به‌غدا، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س كوژران و زیاتر له ٤٠ كه‌سیش بریندار بوون.