رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌ ئه‌فغانستان

236y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیترز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی “كابۆل” پێته‌ختی ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خۆكوژێك به‌ ئۆتومبیله‌كه‌ی هێرشی كرده‌سه‌ر كاروانی نیزامیانی خارجی كه له‌ ئاكامدا‌ كوژرانی سێ كه‌س و بریندار بوونی زیاتر له‌ ١٥ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ نێوان قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌دا، ژماره‌یه‌كیان منداڵ بوون.