رۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ره‌شه‌ممه، روودانی زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ویلایه‌تی “هێلمه‌ند” هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، كه‌سێكی خۆكوژ، مۆتۆرێكی پڕ له مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له ناوه‌ندی شاری “لهشكهرگا” ته‌قانده‌وه. له جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه، حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و لانیكه‌م ٤١ كه‌سی دیكه بریندار بوون. شایانی باسه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین هێرشی خۆكۆژی له ویلایه‌تی “هێلمه‌ند”ه