له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له رێگای “روانسه‌ر ــ پاوه” به هۆی پێكدادانی وانێت نهیسانێك و ئۆتۆمبێلێكی پێژۆ ٤٠٥ له جاده‌ی “زالوئاب و كۆزه‌ران”، چوار كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م دوو ئۆتۆمبێله ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا.به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، دوو ئۆتۆمبیڵ له‌م جاده تووشی رووداو بوون كه به هۆیه‌وه ٤ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌م ماشینانه گیانیان له‌ده‌ستدا. شایانی باسه به هۆی ناستاندارد بوونی جاده‌كان و كه‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌كانی پێوه‌ندیدار رۆژانه شاهیدی گه‌لێك رووداوی هاتووچۆین كه به هۆیه‌وه گیانی هاوڵاتیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.