رووداوی هێرشی خوێناوی له‌ پاكستان

260
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، دوابه‌دوای روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ٧٠ كیلومێتری باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێسلام ئاباد پێته‌ختی پاكستان، لانیكه‌م ٣٧ كه‌س كوژران و بریندار بوون.ده‌وترێت له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٢ كه‌سیش برینداربوون. كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی پاكستان رایانگه‌یاندووه:‌ دوو كه‌سی خۆكوژ له‌ جه‌ریانی مه‌راسمێك له‌ ئاوایی “شادی خان” له‌‌‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئیسلام ئاباد خۆیان ته‌قانده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ١٥ كه‌س، له‌وانه‌ وه‌زیرێكی ئه‌یاله‌تی و ٢٢ كه‌سیش بریندار بوون. گروپی توندڕه‌وی “جه‌ماعه‌ت ئه‌حرار”ی پاكستان، به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌.