رِاگه یاندنی نوێنه رايه تی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به بۆنه‌ی مه‌رگی هاوڕێ عه‌زیز حهقجو
هه‌واڵی ده‌ڵته‌زێنی مه‌رگی هاوڕێ عه‌زیز حهقجو هه‌موومانی خه‌مبار كرد. به داخێكی زۆره‌وه نیوه شه‌وی ئه‌م شه‌وه یه‌ك شه‌ممه ١١ی ژانویه‌ی ٢٠١٥ دڵه میهره‌بانه‌كه‌ی هاوڕێی عه‌زیز له ته‌مه‌نی ٦٤ ساڵی دا له لێیدان كه‌وت. هاوڕێ عه‌زیز وه‌ك زۆریه‌ك له لاوه شۆڕشگێڕه‌كانی دیكه‌ی شاری سنه، ساڵی ١٣٥٧ له زومڕه‌ی ئه‌و كه‌سانه بوو كه له جه‌ره‌یانی هه‌ڵقوڵانی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی شا چالاك و هه‌ڵسووڕاو بوو. هاوڕێ عه‌زیز دوای راپه‌ڕین چوه ریزی تێكۆشه‌رانی جه‌معییه‌تی دیفاع له ئازادی شاری سنه و دوای داگیر كردنی شار له لایه‌ن هێزه‌كانی جمهوری ئیسلامیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به شێوه‌ی نه‌هێنی له شار مایه‌وه و كاری سیاسی خۆی درێژه پێی دا. ئه‌و هاوڕێی ئازیزه ساڵی ١٣٥٨ به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی دیوانده‌ره په‌یوه‌ست بوو و گه‌لێك دلسۆزانه ئه‌ركه‌كانی ته‌شكیلاتی له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلات دا به‌ڕێوه برد و زوو بو به سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و جێی متمانه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كه و هه‌موو هاوڕێیانی. به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاویه‌وه له ناو ریزه‌كانی ته‌شكیلاتیش دا تووشی نه‌خۆشی كه‌مه‌ر و ئیسقان بوو و به‌و هۆیه‌وه بۆ معاله‌جه هات بۆ وڵاتی سوئید. به ڵام به‌داخه‌وه نه‌خۆشی هاوڕی عه‌زیز ساتێكیش وازی لێی نه‌هێنا.
هاوڕێ عه‌زیز حهقجو شۆڕشگێڕێكی به وه‌فا و كۆمۆنیست بۆ كه تا له ژیان دا بوو به ئاڕمانی خۆی كه ڕزگاری چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بوو، وه‌فادار مایه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن هه‌موو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی كومونیستی ئێرانه‌وه، به‌و په‌ڕی خه‌م و په‌ژاره سه‌ره‌خۆشی ده‌كا له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویسته‌مان و هه‌موو دوستان و هاوڕێیانی كاك عه‌زیز و خۆمان به شه‌ریكی خه‌می له ده‌س چوونی ئه‌و ئازیزه كه خه‌سارێكی گه‌وره بوو ده‌زانین.
نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
١١ی مانگى ژانویه‌ی ٢٠١٥
REPRESENTATION OF KMALA ABROAD
نويَنةرايةتي كؤمةلَة لة دةرةوةي ولاَت
نمایندگی کومه له در خارج کشور