رۆشتنی به‌لێشاوی په‌ناخوازان به‌ره‌و تونێلی مانش

479
به‌ پێی راپۆرتی “ئاسوشێتدپرێس”، روژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی ره‌زبه‌ر، به‌ رۆشتنی زیاتر له‌ سه‌د په‌ناخواز بۆسه‌ر تونێلی مانش له‌ شومالی غه‌ربی فه‌رانسه‌، ئه‌م جاده‌یه‌ی‌ نێوان فه‌رانسه‌ و بریتانیا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عات مسدود كرا.
پۆلیسی فه‌رانسه‌ به‌ هێرش كردنه‌سه‌ر په‌ناخوازان، پێشیان به‌ وروودی ئه‌وان بۆ بریتانیا گرت. به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی تونێلی مانش، وێڕای ئه‌وه‌یكه‌ ئه‌م ژماره‌ په‌ناخوازه‌ ناتوانن هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك بچنه‌ بریتانیا، ئاشكرایه‌ كه‌ ئامانجی ئه‌وان راكێشانی سه‌رنجی بیروڕای گشتی به‌ بارودۆخی خراپی په‌ناخوازانه‌ كه‌ له‌ “كاله”‌ گیریان كردووه‌. هه‌زاران په‌ناخواز له‌ ناوچه‌ی كاله‌ له‌ نێوان سنووری ئاویی فه‌رانسه‌ و بریتانیا، له‌ شوێنێك كه‌ به‌ “جه‌نگه‌ڵ” ناسراوه‌، له‌ بارودۆخێكی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. شایانی باسه‌، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ په‌ناخوازان له‌م ناوچه‌یه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.