رۆشتنی دوو هه‌زار په‌ناخواز بۆ یونان

77
به‌ پێی راپۆرتی “یورۆنیووز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی دوو هه‌زار په‌ناخواز، چوونه‌ نێو به‌نده‌ری “پیره‌”ی یونان.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زۆربه‌ی ئه‌م په‌ناخوازانه‌ خه‌ڵكی سوریه‌ن و له وڵاتی‌ توركیه‌وه‌ له‌ رێگای ده‌ریا، خۆیان گه‌یاندۆته‌ وڵاتی یونان. شایانی باسه‌، رۆژی شه‌ممه‌ له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی گروپی “یه‌كێنه‌كانی پاراستنی گه‌ل” و گروپێك له‌ خه‌باتكارانی عه‌ره‌ب زمانی سوریه‌ له‌گه‌ڵ گروپی داعش، به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی گروپی “داعش”، هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی سوریه‌ له‌ مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له‌م ناوچه‌دا، به‌رو سنووری توركیه‌ هه‌ڵاتن. به‌ڵام سنووربانانی توركیه‌ به‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌ ئۆتۆمبیلی ئاوپاش و ته‌قه‌ی هه‌وایی، له‌ ورودی په‌ناخوازانی سوریه‌یی بۆ نێو خاكی توركیه‌ پێشگیریان كرد.