رۆژی جیهانی پێشگیری له‌ خۆكوژی و په‌ره‌سه‌ندنی

377
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی سپتامبر به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی پێشگیری له‌ خۆكوژی، رێكخراوی بێهداشتی جیهانی له‌مباره‌یه‌وه‌، هه‌واڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له‌ جیهان و ‌په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ی راگه‌یاند.
به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی بێهداشتی جیهانی، ساڵانه‌ نزیكه‌ی میلیۆنێك كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان خۆكوژی ده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ئاستی جیهان دووهه‌مین هۆكاری مه‌رگ و میر له‌ كه‌سانی ته‌مه‌ن ١٥ تا ٢٩ ساڵه‌. زۆرترین رێژه‌ی خۆكوژی، پێوه‌ندی به‌ وڵاتانی ئوروپای ناوه‌ندی و رۆژهه‌ڵات و ئاسیاوه‌ هه‌یه‌. كۆمه‌ڵناسێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیدا رایگه‌یاند، ژنانی ئێرانی پلی یه‌كه‌می خۆسووتاندنیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه‌. ئامارێكی ورد سه‌باره‌ت به‌ خۆكوژی له‌ ئێران له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، به‌ڵام هه‌واڵ و گفتوگۆگه‌لێك كه‌ كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی رژیم سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه‌ رایده‌گه‌یه‌نن، باس له‌ ئاماری زۆری ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن. هه‌ژاری رۆژ له‌دوای رۆژ، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی‌ شوغڵی و بێكاری و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوت، له‌ زومره‌ی ئه‌و هوكارانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ ئێران.