رۆژی عێفاف و حێجاب له‌ ته‌قویمی رژیم و دانپێدانان به‌ شكستی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌

201
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ رۆژی “عێفاف و حێجاب” له‌ ته‌قویمی رژیمی كۆماری ئیسلامی، جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ كاروباری ژنان هه‌واڵی شكستی به‌ته‌واوه‌تی حكومه‌ت له‌ پره‌پێدان به‌ دیارده‌ی عێفاف و حێجابی راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم به‌ ئاماژه‌ به‌ بوونی ٢٦ ده‌زگای مه‌سئول له‌ بواری عێفاف و حێجاب دانی به‌وه‌ش دانا كه‌ بارودۆخی عه‌ینی كۆمه‌ڵگا به‌ ئێمه‌ نیشان ده‌دات كه‌ له‌ ئێجرای “قانونی په‌ره‌سه‌ندنی عێفاف و حێجاب” به‌ هیچ جۆره‌، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و ته‌نانه‌ت له‌ ئامانجه‌كانیشی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر، دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “سافی گۆلپایه‌گانی” یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌ع ته‌قلیده‌كانی شیعه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ په‌ره‌سه‌ندنی غه‌یره‌ ئیسلامی و گۆڕینی پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆڵی ژنان له‌ كۆمه‌ڵگای ئێران رایگه‌یاندووه‌: “فه‌رهه‌نگی ئیسلام بۆ ژن ته‌نیا ماڵدارییه‌”.