رۆژی مەعەلیم: وەبیرهێنەرەوەی بەردەوامیی خەباتی دوورو درێژی موعەلیمان

لە ئێران رۆژی ١٢ی خاکەلێوە بە رۆژی موعەلیم ناسراوە. ساڵی ١٣٤٠ لە ئاوا رۆژێکدا هەزاران موعەلیم بە داواکاری زیاد کرانی حقوقی مانگانە لە بەهارستان کۆبونەوە و داواکاری ئه‌وه‌ بوون چاویان بە سەرۆکی مەجلیس بکەوێت. هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی پەهلەوی سەرەتا بە باتۆم و ئاوپاشین بە کۆبونەوەی موعەلیمە ناڕازیەکاندا ئەوانیان دایەبەر هێرش. سەرۆکی کەڵانتەری بەهارستان، سەرگورد ناسر شەرستانی بەرەو رووی موعەلیمانی تێکۆشەر لەوانە ئەبوالحەسەن خانعەلی موعەلیم و خوێندکاری دەورەی دۆکتورای فەلسەفە لە تاران، تیرئەندازی کرد. گوللەی ئەم بەکرێگیراوە وەسەری ئەم موعەلیمە خەباتکارە کەوت و بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی. دوو موعەلیمی تریش بریندار بوون. رۆژی ١٨ ی گوڵانی هەر ئەو ساڵە لە کۆبونەوەیەکی گەورەی موعەلیمەکاندا قەتعنامەیەک دەرکرا کە تێیدا رۆژی ١٢ ی گوڵانی تێدا پیرۆز ڕاگیرا و بیرەوەری موعەلیمانی مانگرتوو لەگەڵ موعەلیمی گیانبەخت کردو دوکتور خانعەلی وەک رۆژی موعەلیم ڕاگەیەندرا کە وترا لەم رۆژەدا هەموو ساڵێک سەرجەم مەدرەسەکان و دامەزراوە فەرهەنگیەکان لەسەرتاسەری وڵاتدا دابخرێن. لە حکومەتی پەهلەویدا ئەم رۆژە بەناوی موعەلیمەوە بە ڕەسمیەت ناسرا.رۆژی ١١ ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ مورتەزا موتەهەری سەرۆکی شوڕای ئینقلابی ڕژیمی ئیسلامی و یەکێک لە نەزەریەپەردازانی کۆنەپەرستی ئیسلامی تیرۆر کرا. ڕژیمی تازە دەفەتەکەی بە غەنیمەت زانی و ١٢ ی گوڵان رۆژی موعەلیم و دەستپێکی حەفتەی موعەلیمی بەناوی ئەوەوە نووسی. ئەم گۆڕین و ئاوەژوو کردنەوەی مێژوە قەت لە لایەن کۆمەڵگەی مەعەلیمانی ئێرانەوە قەبوڵ نەکرا و خەڵک هەروا مەرگی موعەلیمی گیانبەختکردو دوکتور خانعەلی بە گونجاو بۆ ناونانی ئەو رۆژە دەزانن.بەپێی ئاخرین هەڵسەنگاندنەکان لە ساڵی ٩٣ دا ژمارەی سەجەم موعەلیم و کارمەندانی ئاموزش و پەروەرش یەک ملیۆن و ١٣ هەزار و ٦٥٥ کەس بوون. لەم ژمارەیە تەقریبەن ٧٠٠ کەسیان موعەلیمن. بە بەراوردێکی زۆر خۆش بینانە زیاتر لە سێ لەسەر چواری ئاموزگارەکان لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. لەپاڵ ئەم دەستەیە لە موعەلیمانی زەحمەتکێشدا کۆمەڵێک لە جاسوسان و تەربیەت کراوانی ڕانت خۆری حەوزەکان بوونیان هەیە کە وەزعیان باشە. ئەمانە بەرپرسی ئیجرای تەرحە دژی فەرهەنگی و سوکایەتی ئامیزەکانی ڕژیمن لە ناوەندە ئاموزشیەکاندا. ئەم تەرحانە لە ناخی خودی وەزارەتی ئاموزش و پەروەرشدا لە لایەن حەوزەکان، ناوەندەکانی تەبلیغاتی ئیسلامی، دەستگا سیخریەکانی سپا، بەسیج و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ئامادە و ئیجرا دەکرێن. بێجگە لە موسیبەتی هەژاری و بوونی کۆمەڵێک لە جاسوسان و کۆنەپەرستان، موعەلیمەکانیان ناچار کردوە تا کۆمەڵێک دەرس بە ناوەرۆکی خورافی و لێوانلێو لە درۆ و تەحریف تەحویلی دانش ئاموزانی سەدەی بیست و یەکەم بدەن کە ئەمەش خۆی بۆ موعەلیمە شەریف و ئازادی خوازەکان موسیبەتێکی گەورەیە.421

موعەلیمانی ئێران بە هەبوونی پێشینەیەکی خەباتکارانەوە هەمیشە ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر بە وەزعی مەجود دەربڕیوە و بۆ باشتر کردنی بارودۆخی بەڕێچون، شوغڵی و سیاسیان تێکۆشاون. هەوڵ و خەباتی موعەلیمانی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ لە کۆتاییەکانی ساڵی ٩٣ دا جۆڵەیەکی نوێی بەخۆیەوە بینی.رۆژەکانی ٣٠ مانگی بەفرانبار و ئەوەڵی ڕێبەندان رۆژی ناڕەزایەتی سەرتاسەری مەعەلیمان بوون. سێی مانی ڕەشەمە، موعەلیمانی ئێران لە حەرەکەتێکی ناڕەزایەتی دەربڕیندا لەگەڵ پەرستاران لەبەردەم مەجلیس کۆبونەوە. رۆژی ١٠ ی ڕەشەمە رۆژی ناڕەزایەتی سەرتاسەری موعەلیمان بوو. ناڕەزایەتی و کۆبونەوەی مامۆستایان لە ٢١ تا ٢٤ ی ڕەشەمە لە هێندێک لە شارەکاندا درێژەی کێشا. کۆبونەوەی ناڕەزایەتی هەزاران کەس لە موعەلیمانی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێراندا، لە رۆژی ٢٧ ی خاکەلێوەی ٩٤ لە بەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش لە زومڕەی سازماندراو ترین خەباتی مامۆستایان بووە کە پشتیوانیەکی بەرینی کۆمەڵایەتی بەدەست هێنا.داواکاری زیاد کرانی حقوق، باشتر بوونی بارودۆخی کاریی، ئازادی موعەلیمانی زیندانی و بردنەسەری کەیفیەتی ئاموزش و هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی خوسوسی سازی ئاموزش و پەروەرش بەشێک لە داواکاری کرێکان بوو. لە پاڵ ئەم داواکاریانەدا باشتر بوونی بارودۆخی مامۆستایانی حەق التەدریسی و موعەلیمانی پێش دەبستانی و شیرکەتیەکانیش بابەتی داواکاری مەمۆستایان بووە: موعەلیمانی حەق التەدریسی بە حەقوقی گەلێک کەمتر لە موعەلیمانی ڕەسمیەوە کاردەکەن و لە ئەمنیەتێکی شوغڵی زۆر لە خوارترەوە بەهرەمەندن. بەستنی قەراردادی ئیستخدامی ڕەسمی لەگەڵ ئاموزش و پەروەرش یەکێک لە داواکاریە سەرەکیەکانی مامۆستایانە. لەگەڵ ئەمانەدا گرفتی حەقدەستە دواخراوەکان لە زومڕەی خاڵەکانی ناڕەزایەتی ئەو موعلیمانەیە کە گەلێک جار بۆ وەرگرتنی لە کاتی خۆیدای حەقدەستەکان دەستیانداوەتە دەربڕینی ناڕەزایەتی.مامۆستایانی پێش دەبستانی و شیرکەتیش کە بە وەسیلەی شیرکەتە پەیمانکاریەکانەوە کار بۆ ئاموزش و پەروەرش دەکەن داواکارن ببن بە قەراردادی ڕاستەوخۆ. ئەم مامۆستایانەش حەقوقێکی گەلێک کەمی نزیک بە ٢٠٠ هەزار تمەن لە مانگدا و لە هێندێک حاڵەتدا تەنانەت کەمتر لەوەش وەردەگرن و بە بیمەی ١٠ تا ٢٠ رۆژەوە کاردەکەن.کاردانەوەی ڕژیم بە ناڕەزایەتی مامۆستایان، هەروا سەرکوت، هەڕەشە، کرداری سیخوڕی کردن لەنێو موعەلیماندا و هەوڵدان بۆ نانەوەی دوبەرەکی لە نێوانیاندا بووە؛ رەسول بوداغی و مەحمود باقری هەروا لە زینداندان و بەپێی هەواڵەکان ڕژیم سەرگەرمی پەروەندە سازی زیاترە لەدژی ڕەسوڵ بوداغی. لەگەڵ ئەمانەشدا لە جەریانی ناڕەزایەتی مامۆستایاندا چەندین کەس لەوان گیراون و بانگ کراون؛ لەوانە سولەیمان عەبدی لە ئەوەڵی مانگی ڕێبەنداندا لە سەقز بانگ کراو گیرا و هەروەها دوو موعەلیمی تر هەرلەم شارە بانگ کراون. ئاخرین دەستگیری لەم جۆرە گرتنی ” عەلیڕەزا هاشمی” دەبیری سازمانی موعەلیمانی ئێرانە. عەلیڕەزا هاشمی لە ساڵی ٨٩ دا بە پەروەندە سازی باو لە وەزاڕەتی ئیتلاعات و بە بیانوی ” کۆبونەوە و پیلان گیڕان بە ئامانجی تێکدانی ئەمنیەتی میللی” و ” تەبلیغ لەدژی نیزام” لە دادگایەکی فەرمایەشیدا بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرا. ڕژیم ئیجرای حوکمەکەی تا ٣٠ مانگی خاکەلێوەی ٩٤ وەدواخست. کۆماری ئیسلامی بێجگە لە پەروەندە سازی کردن بۆ مامۆستایانی تێکۆشەر لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە دەرکردنی حوکم بۆ مامۆستایانی بەشدار لە ئاکسیۆنەکاندا کەڵک لە هەیئەتەکانی ناکۆکی ئیداریش وەردەگرێت. بەم جۆرە ئەو موعەلیمانەی لەلایەن ڕژیمەوە بێکار کراون دەکەونەژێر چاودێریەوە.خەبات، ناڕەزایەتی و متالباتی ئاموزگاران هەمیشە جێگای پشتیوانی پێشڕەوانی کرێکاری ئێران بووە. ئەم پشتیوانیە لەوانە و هەمیشە لە قەتعنامەکانی رۆژی جیهانی کرێکاری تەشەکولە کرێکاریەکاندا ڕەنگی داوەتەوە. ئەمساڵیش تەشەکولە سەربەخۆ کرێکاریەکان لە قەتعنامەکانیاندا جارێکیترجەختیان لەسەر پشتیوانی کردن لە خەباتی موعەلیمان و پەرستاران کردەوە و خوازیاری دەستەبەر بوونی خێرای سەرجەم داواکاریەکانی موعەلیمان و پەرستاران بوون. دابین بوونی نیاز و پێداویستیەکانی ژیانێکی ئینسانی بۆ موعەلیمان، یەکێک لە داواکاریەکانی هەمیشەیی بەشی پێشڕەوی بزوتنەوەی کرێکاریە.