رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌زبه‌ر، فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسدارانی رژیم له قسه و باسێكدا، رۆڵی گرینگی “حوسێن هه‌مه‌دانی” له سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ساڵی ٨٨ی له‌قاو دا.
به وته‌ی “محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری”، حوسێن هه‌مه‌دانی له فه‌رمانده‌كانی پله سه‌ره‌وه‌ی سپا كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له سوریه كوژرا، رۆڵێكی زۆر گرینگ و دیاریكه‌ری له سه‌ركوتی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری له ساڵی ٨٨ و هه‌روه‌ها سه‌ركوته‌كانی سوریه هه‌بووه. فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی رژیم دانی به‌وه دانا كه حوسێن هه‌مه‌دانی له رێگای هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه، ئاخێزی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سه‌ركوت كرد. شایانی باسه حوسێن هه‌مه‌دانی كه فه‌رمانده‌ی پایه‌به‌رزی سپای پاسداران له سوریه به ئه‌ژمار ده‌هات، له شاری حه‌ڵه‌بی ئه‌و وڵاته كوژرا.