رێزگرتن له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ كانادا

271y
رۆژی جومعه ١١ی مانگی گوڵان، ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ــــ واحێدی كانادا، له‌ رێپێوانی رۆژی جیهانی كرێكار له‌ شاری “تورنتۆ” به‌شداری كرد.هاوكات له‌گه‌ڵ به‌شداری میلیۆنی چینی كرێكار و ئینسانه‌ چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان له‌ رێپێوانه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش له‌ وڵاتی كانادا، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی رێپێوانێك، رێزیان له‌م رۆژه‌ گرت. ئه‌م رێپێوانه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ و سوخه‌نڕانی له‌ ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌ ده‌ستیپێكرد. سه‌ره‌تا چه‌ندین نوێنه‌ر له‌ ناوه‌نده‌كان و ته‌شكیلاتی داكۆكیكاری حقوقی كرێكار، ژنان، منداڵان، كۆچبه‌ران و نه‌یارانی سه‌رمایه‌داری سوخه‌نڕانیان كرد. پاشان هه‌زاران كه‌س له‌م مه‌راسمه‌دا به‌ رێپێوان و به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك له‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داریی به‌م سیستمه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌، هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی دره‌وه‌ی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی “كانادا”ش به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌، به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور، وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی رژیم و بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌م مه‌راسمه‌ به‌شداریان كرد.