رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی منداڵ له‌ شاری بۆكان

581
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌زبه‌ر هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی دیفاع له‌ مافی منداڵان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵك و منداڵانی شاری بۆكان وێڕای ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان له‌م شاره‌، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ پشتیوانی له‌ مافی منداڵان، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
خۆپیشانده‌ران له‌م كۆبوونه‌وانه‌: منداڵ ئازاری، توندوتیژی، برسیه‌تی منداڵان، چه‌وساندنه‌وه‌ی منداڵان، شه‌ڕ و ئه‌شكه‌نجه‌ و كوشتاری منداڵانیان مه‌حكوم كرد. ناڕه‌زایه‌تی منداڵان وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمان، كه‌ش و هه‌وای شاری بۆكانی زیاتر له‌ رابردوو پڕشوور و ئێعترازی كردبوو. شایانی باسه‌ بارودۆخی خراپی ئابوری خه‌ڵك، ریزی میلیونی منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام و منداڵانی به‌جێماو له‌ خوێندن، دیفاع له‌ مافی منداڵانی له‌ هه‌ر كاتێك زیاتر گرینگترین كردووه‌.