رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی ژن له‌ ئاستی شاری سه‌قز

504t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس، ده‌ستیان دایه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و شیرینی له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌دا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز له‌ نێو خه‌ڵك و له‌ شه‌قامه‌كانی “موعه‌لیم، حافز، مزگه‌وتی عومه‌ر، بلواری رووده‌كی و مه‌یدانی ته‌ئمین ئیجتماعی”، شیرینی و تراكتیان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن بڵاو كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها پلاكاردگه‌لێ له‌ ئه‌ندازه‌ گه‌وره‌ و بچووكیشدا بۆ رێزگرتن له‌م رۆژه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری شه‌قامه‌كانی به‌ره‌و “دۆخانیات و چوارڕای ئازادی و سه‌ره‌تای بلواری وه‌حده‌ت” له‌سه‌ر نه‌رده‌ی پرده‌كانی ئه‌م ناوچه‌ هه‌ڵواسرا.