رۆژی شه‌ممه ٧ی مارسی ٢٠١٥، له شاری ستۆكهۆڵم، مه‌راسمێكی گه‌رم و گوڕ له لایه‌ن ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی ستۆكهۆڵم به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه به راگه‌یاندنی لیستی به‌رنامه‌كان له لایه‌ن “سۆفی كه‌ریمی” و به ئیجرای سرودی ئهنترناسێۆناڵ، ده‌ستیپێكرد. پاشان ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووان به تایبه‌ت ژنانی گیانبه‌ختكردووی رێگای یه‌كسانی راگه‌یه‌ندرا. بێده‌نگییه‌كه به كۆپله شێعرێك له لایه‌ن “عه‌باس سه‌ماكار”ه‌وه شكێندرا. له درێژه‌دا په‌یامی كومیته‌ی ناوندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی ٨ی مارس خوێندرایه‌وه. له‌م به‌شه له به‌رنامه‌كاندا له لایه‌ن چه‌ند كه‌س له به‌شداربووانه‌وه له‌وانه “به‌هرام ره‌حمانی، فه‌ریده نه‌فیسی و ئیبراهیم رۆستمی” قسه و باسێك بۆ رێز گرتن له رۆژی ٨ی مارس پێشكه‌ش كرا. به‌شی كۆتایی ئه‌م مه‌راسمه به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری بوو كه تا دره‌نگانێكی شه‌و له نێۆ شادی و خۆشی ئاماده‌بوواندا درێژه‌ی كێشا. له‌م به‌شه له به‌رنامه‌كاندا به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن حوزهی ستۆكهۆڵم “سه‌دیقه محه‌ممه‌دی” قسه و باسێك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ژیانی موبارزاتی “ره‌خشه‌نده بلوری” كه خۆشی له مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شدار بوو، پێشكه‌ش كرا كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بووان به‌ره‌وڕوو بوو. له كۆتاییدا چه‌پكه گوڵێك به ره‌خشه‌نده بلووری پێشكه‌ش كرا.