رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی ژن له‌ شاری فرانكفۆرت ی ئالمان

552t

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له‌ شاری “فرانكفۆرت”ی ئاڵمان رێپێوانیان كرد.
له‌م رێپێوانه‌دا كه‌ له‌ سه‌عاتی ٢ی دوانیوه‌ڕۆ له‌ مه‌سیرێكی دوور و درێژ تا ناوه‌ندی شاری فرانكفۆرت درێژه‌ی كێشا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش هه‌ڵسووڕاوانه‌ به‌شدارییان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م مه‌راسمه‌ تا سه‌عاتی ٥ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی هه‌بوو.