رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی ژن له‌ كانادا

578t

بۆ رێزگرتن له‌ ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن، به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ شاری “تۆێنتۆ”ی وڵاتی كانادا، مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مه‌راسمه‌دا رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان، یه‌كیه‌تیه‌ كرێكارییه‌كان، خوێندكاریی و موعه‌لیمانی تورێنتۆ و ناوه‌ند و ئه‌نجومه‌نه‌كانی پشتیوانی له‌ ژنان، سوخه‌نڕانیان كرد. له‌ ئاكامی ئه‌م سوخه‌نڕانیانه‌ بارودۆخی ژنانی كرێكار، كرێكارانی جنسی، ژنانی خانه‌دار و شاغڵ، لانیكه‌م ئاستی حه‌قده‌سته‌كان و بارودۆخی ناله‌باری ژنان له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كرا. له‌ درێژه‌دا، به‌شدار بووان له‌م مه‌راسمه‌ به‌ رێپێوان و به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵگرتنی پلاكارد، له‌دژی نابه‌رابه‌رییه‌كانی حاڵی حازر له‌دژی ژنان له‌ژێر سیستمی سه‌رمایه‌داری و یاساكانی هه‌ڵاواردنی ده‌وڵه‌تی ئامریكا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ئه‌ندامانی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی “كانادا”ش، چالاكانه‌ له‌م مه‌راسمه‌ به‌شدارییان كرد. ئه‌م مه‌راسمه‌ پاش نزیكه‌ی ٤ سه‌عات سوخه‌ڕانی و رێپێوان، كۆتایی پێهات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →