ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كومیته‌ی هوله‌ند له راپۆرتێكدا، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن له شاره‌كانی “ئامستردام و لاهه”ی راگه‌یاند.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مارس، هه‌زاران كه‌س له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به هه‌ڵگرتنی ئاڵا و پلاكارد، به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “دام”ی شاری ئامستردام و رێپێوان له شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره به وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك وێڕای رێزگرتن له‌م رۆژه، هه‌ر چه‌شنه توندوتیژی له‌دژی ژنانیان مه‌حكوم كرد و خوازیاری به‌رابه‌ری ته‌واوی ژن و پیاو له سه‌رتاسه‌ری جیهان بوون. له‌م مه‌راسمه كه ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كومیته‌ی هوله‌ند یه‌كێك له كومیته به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی بوو، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزب به شێوه‌ی هه‌ڵسووڕاوانه به‌شدارییان كرد. پێشتریش له رۆژی شه‌ممه ٧ی مارس، مه‌راسمێكی شكۆدار كه له لایه‌ن جه‌معیه‌تی ژنانی كورد ــــ تاراوگه ئاماده كرابوو، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كوردی وڵاتانی ئێران، توركیه، سوریه و عێراق له شاری “لاهه”ی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیش كه بۆ ئه‌م مه‌راسمه بانگهێشت كرابوون، به به‌شداری خۆیان وێڕای رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن راپۆرتێكیان له بارودۆخی ژنان به‌گشتی و ژنانی كرێكار به‌تایبه‌تی له وڵاتی ئێران بۆ به‌شداربووان راگه‌یاند. هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له لایه‌ن “چیا قادری” خوێندرایه‌وه. له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه “سه‌رگوڵ بێتووشی” یه‌كێك له شێعره‌كانی خۆی كه به بۆنه‌ی ٨ی مارس نووسیبووی، به زمانی كوردی خوێنده‌وه.