رێزگرتن له‌ رۆژی كۆبانی له‌ لایه‌ن شاعێران و نووسه‌رانی كرماشانی

730
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرماشانی به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، رێزیان له‌ ساڵڕۆژی خه‌بات و خۆڕاگری خه‌ڵكی كۆبانی گرت.
له‌م مه‌راسمه‌دا كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی “ژیار” له‌ شاری كرماشان به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ شاعێران و نووسه‌رانی ئه‌و شاره‌ حزووریان بوو. له‌م مه‌راسمه‌دا به‌شداربووان به‌ خوێندنی شێعر و ئاواز و ئیجرای موسیقی، رێزیان له‌ خۆڕاگری و به‌رخۆدانی خه‌ڵكی كۆبانی گرت. شایانی باسه‌ له‌م رێوڕه‌سمه‌دا پلاكاردگه‌لێك هه‌ڵوه‌سرابوو كه‌ له‌سه‌ری نوسرابوو “كۆبانی جێگای شانازییه‌”.