به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه ٢٤ی رێبه‌ندان ژماره‌یه‌كی زۆر تراكت و راگه‌یاندن به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه له ئاواییه‌كانی مهرۆبزان، كێڵانه، زه‌نان و كه‌ڕه‌سی بڵاو كرایه‌وه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه له حه‌وشه گه‌وره‌ی ئاوایی كه‌ڕه‌سی ئاڵایه‌كی سووری گه‌وره هه‌ڵكرا و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به شادی و خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م رۆژه‌یان به یه‌كتر پیرۆزبایی وت. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئاوایی مهرۆبزانیش سه‌عات ٥ و نیوی ئێواره‌ی رۆژی جومعه، به بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان ئاگرێكی گه‌وره‌یان هه‌ڵكرد و له ده‌وری ئاگره‌كه كۆبوونه‌وه و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه و سه‌میمی دا به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ، ئه‌م رۆژه‌یان به یه‌كتر پیرۆزبایی وت. شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێ خه‌ڵكی مهرۆبزان بۆ ماوه‌ی یهكسهعات و نیو درێژه‌ی كێشا و خه‌ڵك به بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی و میوه كۆتاییان به مه‌راسمه‌كه‌یان هێنا.