رۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه له شاری “یوتوبوری” سوئێد به به‌شداری دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه به به‌خێرهاتنی موجریانی به‌رنامه‌كه هاوڕێیان “ئاكۆ ئه‌نوه‌ری، سیاوه‌ش شه‌ریعه‌تی و مۆنا ئه‌میری” به میوانه‌كان و سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد. پاشان “سدیقه محه‌ممه‌دی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌م بۆنه‌یه‌وه قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا “ئه‌حمه‌د بازگهر” شعرێكی خوێنده‌وه كه به‌ره‌وڕووی پێشوازی به‌شداربووان بۆوه. “نیزام مه‌لازاده”ش چه‌ند سرودێكی شۆڕشگێرانه‌ی پێشكه‌ش كرد. به‌شی دووهه‌می مه‌راسمه‌كه به شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پێشكه‌ش كردنی چه‌ند گۆرانی له‌لایه‌ن “سالارسهلاح و ئاوات پێنجوێنی” و نیزام مه‌لازاده تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا.