رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ نۆروێژ

 

363t

ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی نۆروێژ، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌، ساڵرۆژی راگه‌یاندنی هه‌ڵسووڕانی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری “ئۆسلۆ”، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ نێوان پێشوازی گه‌رمی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی، لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، نوێنه‌ری حیزبه‌كان، رێكخراوه‌كانی سیاسی و هه‌روه‌ها ئه‌ندامان و دۆستدارانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌چوو. ریزی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی موجری “كه‌ژاڵ فه‌تحی و نادر كه‌رباسی” به‌ زمانه‌كانی كوردی و فارسی راگه‌یه‌ندرا. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ سرودی هاووپشتی جیهانی چینی كرێكار و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ سرودێك له‌ لایه‌ن هاوڕی “هادی پیرخزری، شكێندرا. له‌ درێژه‌دا، هاوڕێ “جه‌لال محه‌ممه‌د نژاد، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران”، بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێ “حه‌مه‌حوسێن كه‌ریمی” و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم و به‌رز نرخاندنی خۆڕاگری بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌وان و زیندانییانی سیاسی، سوخه‌نڕانی كرد. له‌ درێژه‌دا مه‌راسمه‌كه‌ له‌لایه‌ن هوونه‌رمه‌ندان “عه‌زیز فه‌ریبۆرز كه‌ره‌می و هادی پیرخزری” رازێندرایه‌وه‌ و له‌ نێو شادی و خۆشحاڵی به‌شداربووان، تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا.