رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری قوربانیانی بۆمبارانی شیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌

562t

له‌ دوو شاری بانه‌ و مه‌ریوان، وه‌رزشكاران به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی بۆمبارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رده‌شت بۆ رێزگرتن له‌ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌ رێگه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان بڕیوه‌.
له‌ سه‌روبه‌ندی ٢٧مین ساڵیادی كاره‌ساتی بۆمبارانی شیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌عسی عێراقه‌وه‌، گروپی كوهنه‌وه‌ردی “ئاربابا”ی شاری بانه‌ به‌ پێ، رێگه‌ی نێوان بانه‌ ــــــ هه‌ڵه‌بجه‌یان بڕیوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژن و مێردێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانیش به‌ ناوه‌كانی سلاح سه‌عید پوور و هاوسه‌ره‌كه‌ی سروه‌ ئه‌مینی به‌ دووچه‌رخه‌ی دوو نه‌فه‌ری به‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌، مه‌ودای ١٠٥ كیلۆمیتری رێگه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان گرتۆته‌ به‌ر.