دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ره‌شه‌ممه لایه‌نگران و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان له ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌برد.سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستیپێكرد و پاشان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم راگه‌یاند و دواتر بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا وتارێك سه‌باره‌ت به گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان خوێندرایه‌وه. پاشان شێعری “خۆرنشین” له وه‌سفی گیانبه‌ختكردووانی گوردانی شوان له لایه‌ن یه‌كێكی دیكه له به‌شداربووان پێشكه‌ش كرا و پاش نزیكه‌ی سه‌عاتێك مه‌راسمه‌كه كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه به پلاكاردی سوور و وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان رازابۆوه.