رێكخستنی زنجیره‌ی ئینسانی هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له‌ مازه‌نده‌ران

356
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له‌ ناوچه‌ی جه‌نگه‌ڵی حێفازه‌ت كراوی “په‌ڵه‌نگی ده‌ڕه‌‌ شیرگا”ی‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران، زنجیره‌ی ئینسانیان به‌رێوه‌برد.ئه‌م ز‌نجیره‌ ئینسانییه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری “سه‌رۆكی سازمانی پاراستنی ژینگه‌ پارێزی” رژیم بۆ ئۆستانی مازه‌نده‌ران و له‌ “رۆژی جه‌نگه‌ڵ”، رێكخرابوو. هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز كه‌ ئه‌ندامی ٤٣ سازمانی جه‌ماوه‌ری بوون، له‌م زنجیره‌ ئینسانیدا خوازیاری راگیرانی به‌هره‌به‌رداری له‌ دارستانه‌كان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی یاسا بۆ پاراستنی دارستانه‌كانی “هیركانی”، پێشگیری له‌ ره‌وتی له‌ناوبردنی دارستانه‌كان بوون. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌ خاڵی كردنی زبڵ و به‌هره‌به‌رداری ناستاندارد له‌ دارستانه‌كان، به‌ توندی ره‌خنه‌یان گرت.