رێكخستنی كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ موسیقا له‌ ئێران

573t

دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی كۆنسێرته‌ موسیقاكان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه‌، كه‌مپه‌ینی پشتیوانی له‌ سێنفی موسیقا و هاوفیكری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆنسێرته‌كان و مه‌حدود كردنی هونه‌رمه‌ندان رێكخرا.
له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، سیماگه‌لێكی ناسراوی موسیقای ئێران له‌وانه‌ شه‌هرام نازری، هوشه‌نگ كامكار، داریوش پیرنیاكان، فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری، عه‌لیڕه‌زا قوربانی، سالار عه‌قیلی، حه‌ریر شه‌ریعه‌ت زاده‌، محه‌ممه‌د ره‌زا نوربه‌خش و محه‌ممه‌د سه‌ریر” به‌شدار بوون. به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی موسیقا له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایگه‌یاندووه‌: “هه‌رگیز بیرمان له‌وه‌ نه‌ده‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ستپێكی كاری ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید وه‌ها هێرش بكرێته‌ سه‌رمان.” شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا ٢٠ كۆنسێرت له‌ ئێران هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.