رێكه‌وتنی ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی په‌ناخوازان

427
رۆژی سێشه‌ممه‌ وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی پشتیوانی خه‌ڵك له‌ په‌ناخوازان، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ گه‌ڵاڵه‌ی دابه‌ش كردنی ١٢٠ هه‌زار په‌نابه‌ریان په‌سه‌ند كرد.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ زیاتر بۆ دابه‌ش كردنی په‌ناخوازانێكه‌ كه‌ چوونه‌ته‌ ئیتالیا، یونان و مه‌جارستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ٥٤ هه‌زار په‌ناخوازێك كه‌ تازه‌ چوونه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئوروپا، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌. ماوه‌ی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ دوو ساڵ‌ ده‌بێت و به‌ پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌، به‌ په‌ناخوازان ئیزنی ئه‌وه‌ ناده‌ن كه‌ له‌ وڵاتێكی جگه‌ له‌ وڵاتی دیاریكراو، نیشته‌جێ بن. كومیساریای باڵای په‌ناخوازانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م بڕیاره‌ی “یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرینگ” بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی په‌ناخوازان له‌ ئوروپا ناولێبرد، به‌ڵام به‌ “كه‌م” ناوی لێبرد.