رێكه‌وتنی توركیه‌ و ئامریكا بۆ پێكهێنانی پشتێنه‌ی ئه‌منیه‌تی له‌ سوریه‌

168
به‌ پی راپۆرتی “بی بی سی”، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ و ئامریكا به‌ مه‌به‌ستی پێكهێنانی پشتێنه‌ی ئه‌منیه‌تی له‌ باكووری سوریه‌ رێكه‌وتن.
ئامریكا و توركیه‌ به‌ بیانووی پاكسازی ناوچه‌ی سنووری توركیه‌ و سوریه‌ له‌ گروپی داعش، له‌ حاڵی برنامه‌ڕێژی نیزامی بۆ پێكهێنانی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیه‌تی له‌ باكووری سوریه‌ن. به‌ پێی ئه‌م رێكه‌وتنانه‌، ئامریكا ده‌توانێ له‌ پایه‌گای هه‌وایی توركیه‌ له خاكی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ڵك وه‌ربگرێت.