رێكه‌وتنی فه‌رانسه‌ و ئینگلیس له‌دژی كۆچبه‌ران

185
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه‌ و سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس له‌ كرده‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، له‌دژی كۆچبه‌ران رێكه‌وتن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌ر رۆژه‌ زیاتر له‌ هه‌زار كۆچبه‌ر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ له‌‌ به‌نده‌ری “كاله”ی‌ “فه‌رانسه‌”ه‌وه‌، بچنه‌ نێو خاكی ئینگلیس. “ده‌یوید كامێرۆن” سه‌رۆك وه‌زیری ئینگلیس و “فه‌رانسوا ئۆلاند” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه‌، له‌ ئاكامی كرده‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌پۆلی كۆچبه‌ران، رێكه‌وتن. ده‌وڵه‌تی له‌نده‌ن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی راگیرانی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، هه‌ندێك ته‌جهیزات و هێزی پۆلیسی ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری كاله‌ كردووه‌.