رێكه‌وتنی نێوان روسیه‌ و ئیسرائیل له‌سه‌ر سوریه‌

436
به‌ پێی راپۆرته‌كان، وته‌بێژی كرێملین رایگه‌یاند: روسیه‌ و ئیسرائیل له‌سه‌ر عه‌مه‌لیاتی نیزامی له‌ سوریه‌ رێكه‌وتن.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ له‌ حاڵێكدا رووده‌دات كه‌ حزووری نیزامی روسیه‌ له‌ سوریه‌ زیادی كردووه‌. مسكۆ سه‌ره‌ڕای ته‌یار كردنی نیزامی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ چه‌ك و چۆڵی نوێ، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی نیزامی ره‌وانه‌ی سوریه‌ كردووه‌. ئامریكا، فه‌رانسه‌ و بریتانیا له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌شداری نیزامی روسیه‌ له‌ سوریه‌ نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری روسیه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نیا رێگا بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ له‌ سوریه‌ پشتیوانی له رژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌ده‌. بڕیاره‌ “باراك ئۆباما” سه‌رۆك كۆماری ئامریكا و “ولادیمیر پوتین” سه‌رۆك كۆماری روسیه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ په‌راوێزی دانیشتنی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاویان به‌ یه‌ك كه‌وت و سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی سوریه‌ وتووێژ بكه‌ن.