رێكه‌وتنی وڵاتانی ئوروپایی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی په‌ناخوازان

570
رێبه‌رانی یه‌كیه‌تی ئوروپا و وڵاتانی حه‌وزه‌ی باڵكان له‌ دانیشتنێكدا له‌ بروكسێل، سه‌رئه‌نجام بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وروودی په‌ناخوازان به‌ره‌و ئوروپا و سامان به‌خشینی كاتی به‌وان، رێكه‌وتن.
ده‌وڵه‌تانی به‌شداربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتن كه‌ كۆتایی به‌ سیاسه‌تی “به‌دره‌قه‌ كردنی” په‌ناخوازان بهێندرێت و له‌ به‌رامبه‌ردا ناوه‌نده‌كانی تۆمار كردنی ناونیشانی په‌ناخوازان و ناوه‌نده‌كانی نیشته‌جێ بوونی كاتی ئه‌وان زیاد بكرێت. هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ رێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌، ناردنی ٤٠٠ ئه‌فسه‌ری پۆلیس به‌ره‌و ئێسلۆنی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی په‌ناخوازان له‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتووه‌. سه‌رانی وڵاتانی به‌شداربوو له‌م دانیشتنه‌دا هه‌روه‌ها رێكه‌وتن كه‌ حه‌ره‌كه‌تی په‌ناخوازان به‌ره‌و وڵاتانانی دراوسێ بۆ ئه‌و وڵاته‌ بگوازنه‌وه‌ و په‌ناخوازان به‌ بێ ره‌زامه‌ندی وڵاتی دراوسێ نه‌گه‌یه‌ننه‌ سنووره‌كانی دراوسێ. به‌وته‌ی ئانگێلا مێركێل سه‌در ئه‌عه‌زه‌می ئاڵمان، په‌ناخوازانی وڵاتانی ئاسیایی كه‌ داواكاری په‌نابه‌ریه‌تیان ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌، ده‌بێ هه‌رچی خێرا بۆ وڵاته‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.