به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیتێرز”، ده‌رفه‌تی یونان بۆ دانه‌وه‌ی وامه‌كانی بۆ ماوه‌ی چوار مانگی دیكه نوێكرایه‌وه. وه‌زیرانی دارایی حه‌وزه‌ی یۆرۆ له دوایین سه‌عاته‌كانی رۆژی جومعه ١ی مانگی ره‌شه‌ممه له شاری “بروكسێل” له‌گه‌ڵ داواكاری یونان سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی دانه‌وه‌ی وامه‌كانی ئه‌م وڵاته ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕی. وه‌زیری دارایی هوله‌ند كه سه‌رۆكایه‌تی شورای وه‌زیرانی دارایی حه‌وزه‌ی یوروی وه‌ئه‌ستۆیه، رایگه‌یاند ئه‌م رێكه‌وتنه، قۆناغی یه‌كه‌م له مه‌تمانه په‌یدا كردن له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌م یهكیهتیهیه. به پێی ئه‌م رێكه‌وتنه، بڕیار وایه ده‌وڵه‌تی یونان رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه لیستێك له چاكسازی و ئاڵووگۆڕگهلێك كه ده‌بێ ئه‌نجامیان بدات، ئیرائه بدات.