رێكۆردی چوونی په‌ناخۆازان بۆ یه‌كێتیی ئۆروپا

764
لێژنه‌ی یه‌كێتیی ئوروپا رایگه‌یاندوه‌ ژماره‌ی په‌ناخوازان كه ‌له‌ ماوه‌ی یازده‌ مانگی ئه‌وه‌ڵی ساڵی ٢٠١٥ هاتوونه‌ته‌ ناو ئه‌م یه‌كێتییه‌، تا ئێستا بێ وێنه‌ ‌بووه‌.
كۆمیسێونی یه‌كێتیی ئۆروپا له‌ به‌یانێكدا ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ مه‌ودای زه‌مه‌نی ئاماژه‌ پێكراو، یه‌ك میلیۆن و ٢٨٠ هه‌زار په‌ناخواز هاتوونه‌ته‌ یه‌كێتیی ئوروپا، ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌پێی ئامار، سه‌رجه‌می ئه‌و كوچبه‌رانه‌ی كه‌ له‌ مه‌ودای ساڵه‌كانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٤ یان به‌واتایه‌ك له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا، چونه‌ته‌ یه‌كێتیی ئوروپا، نزیك به‌ ٨١٣ هه‌زار كه‌س بوون. كۆمیسێونی یه‌كێتیی ئۆروپا خوازیاری سیاسه‌تێكی به‌ هێز و یه‌كگرتووانه ‌به‌ ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵی سنووره‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی په‌ناخوازان بوون.