رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی رژیم لە هاوینە هەوارەکانی زەردۆیی پاوه‌

684
دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی رژیمی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی “زەردۆیی پاوە” هەڕەشەیان لە دانیشتوانی ناوچەکە کردووە کە لە ئەگەری دروستکردنی خانووی دائێمی لە هاوینە هەوارەکانی ناوچە لەگەڵ سزای قورس بەرەوڕوو دەبنەوە.
رژیم لە هاوینە هەوارەکانی وەزە پووچ، وێراش، سەردانی و زەیتێی ناوچەی زەردۆیی ئیزنی ساز کردنی خانووی دائێمی بە خەڵک نادەن و بەو کەسانەش کە پێشتر خانوویان ساز کردووە و رایانگەیاندووە کە دەبێ بە نیسبەت رووخاندنی ئەو خانووانە هەنگاو هەڵبگرن و سەرەڕای ئەوە سزای نەختیش بدەن.”