به پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، دوابه‌دوای هۆشدار سه‌باره‌ت به هێرشی تیرۆریستی له ئیتالیا، رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م وڵاته گیراوه‌ته به‌ر.
رێكخراوه‌كانی ئه‌منیه‌تی ئا‌مریكا رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌باره‌ت به هێرشگه‌لێك له دوو شاری “رۆم و میلان” هۆشداریان به كاربه‌ده‌ستانی ئیتالیا دا. به وته‌ی سه‌فاره‌تی ئا‌مریكا له رۆم ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌ماكنی توریستی، كلیساكان، هۆتێل و سالۆنه‌كانی ته‌ئاتر و كۆنسێرت وه‌كوو هێرشه‌كه‌ی پاریس بكرێنه ئامانج. هاوكات وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا رایگه‌یاند كه رێوشوێنی ئه‌منیه‌تی له شوێنه مێژووییه‌كان و به تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری واتیكان چڕتر كراوه‌ته‌وه. له شاری “رۆم”یش رۆژی پێنجشه‌ممه ژماره‌یه‌ك له وێستگه‌كانی مێترۆ به هۆی مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی، داخران. به پێی راپۆرته‌كان، ده‌یان شارۆمه‌ندی ئیتالیایی به گروپی داعشه‌وه په‌یوه‌ست بوون.