به پێی راپۆرتی بی بی سی، ده‌وڵه‌تی بلژیك ئاستی هۆشداری ئه‌منیه‌تی له بروكسل پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ی په‌ره‌پێداوه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، مێترۆ و قه‌تاری ژێرزه‌مینی بروكسل لانیكه‌م تا رۆژی یه‌كشه‌ممه داخراون و ناوه‌ندی بوحرانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی بلژیك هۆشداری به خه‌ڵك داوه كه له حزوور له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان وه‌كوو شوێنه وه‌رزشییه‌كان، كۆنسێرته‌كان، وێسته‌گانی قه‌تار و فڕۆكه‌خانه‌كان خۆببوێرن. شایانی باسه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی بلژیك له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردوودا و دوابه‌دوای هێرشی مه‌رگبار بۆسه‌ر پاریس، عه‌مه‌لیاتێكی له شاره جیاجیاكان ئه‌نجام داوه كه به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.