له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له پاریس، رێوشوێنی توندی ئه‌منیه‌تی گیراوه‌ته به‌ر.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌رانسه رۆژی چوارشه‌ممه له دانیشتنێكی ههواڵنێریدا وتی: “سه‌ره‌ڕای رۆڵی هێزه‌كانی پۆلیس، زیاتر له هه‌شت هه‌زار هێز له سنووره‌كان جێگیر كراون، دوو هه‌زار و ٨٠٠ پۆلیسیش له شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانس گۆڕانكاری ئاو و هه‌وایی گه‌شت لێده‌ده‌ن. واحێده‌كانی سه‌یار، هێزه‌كانی دژه شورش و هێزه‌كانی ژاندارمێریش له ئاستێكی بێ وێنه‌دا بانگ كراون.” شایانی باسه ئه‌م كۆنفڕانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه رۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناوچه‌ی “لو بورژه” له باكوری پاریس ده‌ستپێده‌كات و دانیشتنه‌كانی تا رێكه‌وتی ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز ده‌خایه‌نێت. بڕیاره له‌م كۆنفرانسه‌دا سه‌رجه‌م نزیكه‌ی ٤٥ هه‌زار كه‌س له‌وانه ١٤٧ كاربه‌ده‌ستی باڵای وڵاتانی جیهان به‌شداری بكه‌ن.