رێوڕه‌سم له‌ مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

382w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ مه‌ریوان، به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و رێز گرتن له‌ یادی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، “فوئاد موسته‌فا سوڵتانی، سدیق كه‌مانگه‌ر و غوڵام كشاوه‌رز”، رێوڕه‌سمێكیان له‌ نزیك ئه‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌برد.
رێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگه‌یاندنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادیی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپله‌ شێعرێك شكێندرا. دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان قسه‌وباسێكی به‌م بۆنه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ شوێنی رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ئاڵای سوور و پلاكارد و دروشمی شوڕشگێڕانه‌ رازێندرابووه‌وه‌. له‌ درێژه‌دا، رێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ نێو شادیی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێكهات.