ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی گوتێنبێرگ، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی شكۆداری ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكاری راگه‌یاند.به پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی گوتێنبێرگ، رۆژی جومعه ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، وه‌كوو هه‌موو ساڵێك، كرێكاران و داكۆكیكارانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری له “مه‌یدانی ئاهه‌ن” له شاری یوتوبۆری كۆبوونه‌وه و به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسم و به به‌رزكردنه‌وه ئاڵای سوور، به‌ره‌و پێشوازی رۆژی جیهانی كرێكار چوون. ته‌شكیلاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری “یۆتو‌بۆری”ش له‌م حه‌ره‌كه‌ته به‌رینه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی “مه‌ی” به‌شدارییان كرد و به شێوه‌یه‌كی چالاكانه به بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنه حێزبییهكان به زمانه‌كانی سوئێدی و فارسی و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی سرودی شۆڕشگێرانه، به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو. به‌شداربووان له‌و میتینگه‌دا به وتنه‌وه‌ی دروشم، به‌ره‌و ناوه‌ندی شار وهڕێكهوتن. له ناوه‌ندی شار، نوێنه‌رانی باقی ئه‌حزاب و جه‌ریاناتی چه‌پ و كۆمۆنیستی و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه كرێكارییه‌كان، قسه و باسێكیان پێشكه‌ش كرد.