رێپێوانی خه‌ڵكی فه‌رانسه‌ بۆ مه‌حكوم كردنی هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی پاریس

683
هه‌فته‌یه‌ك دوای هێرشه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی پاریس، خه‌ڵكی فه‌رانسه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌ وێڕای هاوپشتی له‌گه‌ڵ قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان، هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامیان مه‌حكوم كرد.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له‌ شاری “تولوز”ی فه‌رانسه‌ زیاتر له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س بۆ مه‌حكوم كردنی توندوتیژی و وه‌حشیگه‌ری له‌ رێپێوانێكی هاوپشتیدا به‌شداریان كرد. خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك بۆ دیفاع له‌ ئازادی و ئاشتی، له‌دژی به‌ربه‌ڕیه‌ت” ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. ناڕازییان هه‌روه‌ها هێرشی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ و فاشیستی له‌دژی په‌ناخوازانیان مه‌حكوم كرد و خوازیاری ئاشتی و یه‌كگرتوویی له‌ نێو توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای فه‌رانسه‌ بوون.